برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە نەوسوود و پاوە

ک.م.م.ک:

هەینیی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی فەرهاد سلێمانی و هەمزە سلێمانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە نەوسوود فیشەک بەر سک و لاتەنیشتیان بە قورسی بریندار بووە.

شیاوی باسە کە، چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، یش کۆڵبەرێکی دیکە بەناونیشانی کەیهان ئەمینیی خەڵکی پاوە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری رێژیمی ئێران لەو شارە بریندار کرا.

شایانی باسە کە، ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودس لە پاوە کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *