بانگهێشتی بنەماڵەی ئێحسان قاسمیفەڕ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە کەنگاوەر

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، بنەماڵەی ئێحسان قاسمیفەرد لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینە گشتگیرەکان بەرانبەر بە کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی لە کەنگاوەر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە بانگهێشت کران.

شیاوی باسە کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران زۆهرە پایروەند و مەهدی قاسمیفەرد، دایک و برای ئێحسان قاسمیفەرد ـیان پاش بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکردن و بەڵێننامەی نووسراوەییان لێوەرگرتوون کە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی کوڕەکەیان تەنیا بە مۆڵەتی ئەوان ئەنجام بگرێ و بێجگە لەوە دەبێ لە بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی ساڵوەگەڕ خۆببوێرن.

شیاوی باسە کە نۆی سەرماوەزی ئەمساڵ هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران ڕێگریان کردووە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی ئێحسان قاسمیفەرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *