نەغەدە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عوسمان قادری ٥٤ساڵ تەمەن خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

2 thoughts on “نەغەدە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *