بێ ئاگاییسلایدەرگرتن و زیندان

دەستبەسەری منداڵێکی ١٤ساڵ تەمەن لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، منداڵێکی ١٤ساڵ تەمەن بەناونیشانی فەرزی. نەبی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیان داوەتە لێدان و دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە شوێنی کارەکەی.

جێی سەرنجە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Related posts

ماوەی دەستبەسەرکردنی سامان غەزاڵی زیندانی سیاسی پێشوو درێژکرایەوە

Bilal Enferadi

زیادبوونی قوربانیانی هێرشی ئاسمانی حکومەتی ئێران بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان

Bilal Enferadi

مەهاباد؛ دەستبەسەری تونداژۆیانەی برای گیانبەختکردوو زانیار ئەبووبەکری

Leave a Comment