ک.م.م.ک:
شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی پێشنوێژی مزگەوتی گوندی قازڵیان سەربە شاری بۆکان، سەرلەنوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوو دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش