بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری

ک.م.م.ک:

هەینیی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی حەمیدڕەزا حافزی خەڵکی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەربە شاری بانە فیشەک بەرپێی کەوتووە و بە قورسی بریندار بووە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سەلاح کەریمی ٣٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی یەک منداڵ، خەڵکی سنە بەتەقەی ڕاستەوخۆ بەچەکی ساچمەیی و لێدانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ، ئەژنۆی چەپی بەگرانی بریندار بووە.

شیاوی باسە حەمیدڕەزا بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی لە شاری بانە ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *