ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی زیندانی بەناونیشانی بەناونیشانی سۆران مەحموودی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتەی ٣ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کرا.
شیاوی باسە کە، ناوبراو ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرابوو پاش کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوازرابوو.
ق.ش