کوژرانی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جێگیرکراوەکان لە سنووری بانە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی ئازاد سەتارپەنا ٤٣ساڵ تەمەن و خاوەنی دو منداڵ خەڵکی گوندی دەرەزیارەتی سەروو سەربە شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ فیشەکی بەردەکەوێ و گیانی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە هێزە چەکدارە سنووریەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بەبێ هیچ چەشنە وڵامدانەوە و بەرپرسیاریەتییەک کۆڵبەران دەکەنە ئامانج و بریندار یان کەمئەندام و یان دەیان کوژن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *