نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی کورد پاش دەستبەسەری

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بەناونیشانی حسەین پایە کوڕی ئەحمەدی نیشتەجێی شاری بناو سەربە پارێزگای ئازەربایجانی غەربە کە لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەگەلی متمانەپێکراو وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی و سەردانیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بێ ئەنجام ماوەتەوە و هەروەها ناوبراو لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەری بەرگریکار و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و تەنانەت پێوەندی تێلەفوونی بێبەری کراوە.

شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونە ئەستۆی و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *