جوانڕۆ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی بەرزان بارزانی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کراوە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *