ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناونیشانی شادمان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبي نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان بەبۆنەی چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
ق.ش


