ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، زیندانییەک بەناونیشانی یەدوڵڵا فەرەحی خەڵکی شاری نووراوا سەربە پارێزگای لوڕستان لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج ئێعدام کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە زیندان بووە و لە لایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
شیاوی باسو کە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و سەربە ڕێژیم و هەروەها لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوو تا ئێستە بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش