پیرانشار؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەری  ساڵی ۲۷۲۳ کوردی، هاووڵاتییەکی ٣٠ ساڵە بە ناوی موحسێن(مستەفا) قادری خەڵکی گوندی “گەزگسک”ی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە گوازرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامی یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی حکوومەتی ئێران لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری مەهاباد بە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ بە بێ فەرمانی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەی ئەمنیی ورمێ گوازرایەوە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *