پیرانشار؛ محەمەد سۆهرابی سزای ١٦ مانگ بەندکران و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار کە لە کاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ی هەتاویدا دەستبەسەر کرا و پاش بەرگەگرتنی دوو مانگ لێپرسینەوە لە ناوەندەکانی گرتنگە و بەندیخانەکان، بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی تا لێکۆڵینەوەی تەواوەتی دۆسیەکەی، ناوبراو بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا، کە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بڕیاری ١٦ مانگ بەندکرانی زۆرە ملی و ساڵێک دوورخستنەوەی بۆ شاری زەنجانی بەسەرداسەپێندرا.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *