ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “عەلی گوڵمحەمەدی” و “وەلی گوڵمحەمەدی” دوای کۆتایی هاتنی ٤ مانگ و ٤ ڕۆژ زیندانی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری بوکان ئازاد کران.
بەپێی زانیارییەکان، عەلی گۆڵمحەممەدی و وەلی گۆڵمحەممەدی دەبێت ٩٠ڕۆژ (سێ مانگ) لە سزاکەیان لە دەرەوەی بەندیخانە بە بازنەی ئەلیکترۆنی لە پێیان داو لەژێر چاودێری سیستەمێکی ئەلیکترۆنیدا تێپەڕ کەن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عەلی گۆڵمحەممەدی لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ و وەلی گۆڵمحەمەدی لە ٣ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانەوە بە تاوانی ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
ع – ر