نەوسوود؛ کۆلبەرێکی دیکە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بە سەختی بریندار بوو

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێکی دیکە بە ناوی "عیرفان مورادی" خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵی بچووک، شەوی ڕابردوو لە کاتی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووریی نۆسود، لە بەشی سەر و ملی بە گرانی بریندار بوو، و بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراوەتە نەخۆشخانە تاڵەقانی بۆ چاوەدێریوچارەسەریپزیشکی، بەڵام بەداخەوە کەوتووەتە کۆما و لە بەشی ICUی نەخۆشخانەی ئاماژەپێکراو دا خەوێندراوە.

پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە باری تەندروستی ئێستای ناوبراو نادیارە و خێزانەکەی زۆر دڵگرانن لە مەر بارودۆخی تەندروستی عێرفان مورادی.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *