ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان. ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەرئ ٢٧٢٣ی کوردی، کچێکی گەنج بەناونیشانی سیما عەباسی ١٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بۆکان کە ١٨ی ڕەزبەر(١١ڕۆژ پێشتر) ئاگری لە جەستەی خۆئ بەردابوو بەبۆنەی سووتماک و قوڵی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز گیانی بەختکرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی کێشەی خاوخێزی پەلاماری گیانی خۆی داوە و تووشی ٧٠لە سەت سووتان بە پلەی ٤ وە ببوو و هەر بۆیە ڕایان گواستبوو بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز.
شیاوی باسە کە سیما عەباسی لە ٨ مانگ پێشترەوە دەسگیراندار بووە.
ق.ش