مەریوان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزکانی ئەمنییەتیییەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، سێشەممە ۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سۆران سەحراگەرد و  خەڵکی شاری شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە  دەستبەسەر و گواستویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *