سلایدەرکؤڵبەری بریندارکۆڵبەران

نەوسوود؛ برینداربوونی زیاتر لە ٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ساڵی ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، کۆلبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “ماهان بەرزگەر” خەڵکی گوندی نێرژ سەر بە شاری سەلاس باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری حکومەتی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوود لە بەشی ئەژنۆ و گوێزینگی قاچی پێکرا و بریندار بوو.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا ٣ کۆلبەری دیکەی خەڵکی شاری جەوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری حکوومەتی ئێران بە سەختی بریندار کران.

پێویستە بگوترێ کە ماهان بەرزگەر بەمەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری پاوە گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی سێ کۆڵبەرە بریندارەکانی تر لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

Related posts

گواستنەوەی مۆحەمەد دانیالی بۆ بەندیخانەی ئیلام بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی

Bilal Enferadi

مردنی گوماناوی هاوڵاتییەکی ژنی ونبوو

Rahim Kholafai

بانە؛ کۆڵبەرێک برینــدار بوو

Leave a Comment