ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “خوسرۆ نەقدیان” کوڕی خان خەڵکی شاری نوورئابادی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کەرەج گوازراوەتەوە و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.
پێویستە بگوترێ تا ساتەوەختی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی و میدیا ناوخۆییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ع – ر