لاوێکی تەمەن ۲۰ ساڵ لە شوێنی سەربازیی زۆرەملێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ک.م.م.ک:
یەکشەممە‌‌‌ ۳۱ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی لاوێکی تەمەن ۲۰ ساڵ بە ناوی محەمەد تەهازادە کوڕی غەفور و خەڵکی گوندی دەربکە-ی سەر بە پیرانشارە بە هۆکارێکی نادیار لە پادگانێکی حکوومەت لە شاری ماکو لە کاتی خزمەتکردنی سەربازی زۆرەملێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


شایانی باسە تا ئێستا تەرمی ئەو سەربازە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و لەسەر هۆکاری ئەو خۆکوژییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *