ئازادی هێرۆ قەدیمی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هێرۆ قەدیمی خەڵکی شاری سەقز و لە چالاکانی ناسراوی مەدەنی ئەم شارە کە لە ماوەی شۆڕشی ژینا، یان ژن، ژیان ئازادی، چەندد جار دەستبەسەر کرابوو و با دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرابوو، ئەم جارەیش بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتت لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی حکوومەت لە شاری سنە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، تا ئێستە دەرنەکەوتووە کە بۆچی هەر چەندد کات جارێک ناوبراو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک ئازادی دەکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *