ئەرسلان دیوارگەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە بە ناوی ئەرسلان دیوارگەر، تەمەن ٤٦ ساڵ، کە لە ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دوای بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە، دەستبەسەر کرابوو. و پاشان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە شاری سنە راگواسترا بوو، لە ٢٥ی مانگی ڕەزبەر دا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی پێڕاگەیشتنی دۆسیەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

تا کاتی نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *