خوڕم ئاوا؛ کوژرانی دوو هاوڵاتی بە دەستی سەربازانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی شاری لوڕستان بە ناسنامەی “فەردین یونسی بەرزیان” کوڕی “الله موراد” به هۆی کاری ناکاری بی داهاتوو بە ناوی( شووتی )لە لایەن ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامی خوڕەم ئاوا بەشی دژە قاچاخی کەل وپەل لە میحوەری گەورە ڕێگای پۆل زال تەقەی لێکرا لە ئەنجامی”تەقەکردنەکە دا ئۆتۆمبێلی کوژراوەکە لە گەڵ ئۆتۆمبێلێکی نیساندا پێکیاندادا، بە وهۆیەوە کوژراوەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە نیسانەکە گیانیان لەدەستداوە.

پێویستە بگوترێ کە هەموو مانگێک بە سەدان هاوڵاتی بە هۆی هەژاریی بە سیستەم کراو و سەپێنراو بەسەر ناوچەی لوڕستان و نەبوونی هەلی کار زیانیان بەردەکەوێت.
لە بەر ناچاری، کەل و پەلی پێداویستی خەڵک لە بەندەرەکانی باشوورەوە (پارێزگای بوشێهر) دەگوازنەوە بۆ ناوەندی (تاران) کە مانگانە بە دەیان هاووڵاتیی لوڕستان بە هۆی ئەو دیاردەیە(کاری ساختە) و بێ داهاتوو کەناوی لێنراوە”شوتی” بەشێوەیەکی شەرمەزارکەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێ دەکرێت و دەکوژرێن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تەقەی هێزەکانی ئینتیزامی دەبێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکان و وەرگەڕانیان و هۆکاری کوژرانی خەڵک.

تا نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی سەرنشینی ئۆتۆمبێلی نیسان لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *