قوروە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی بەهایی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری قوروە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی بەهایی بەناونیشانی زارعی و ئەندامێکی ٢٦ساڵی ئەو بنەماڵەیان بەناوی نەبیل زارعی دەستبەسەر و هاوکات دەستیان دایە پشکنینی ماڵەکەیان و موبایلی هەموو ئەندامان و لۆپ تۆپەکەشیان لەگەڵ خۆیان برد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، نەبیل زارعی و برایەکی خاوەنی سێ ئێکاونتی ئینستاگرامی کە پتر لە سێ ملوێن فاڵۆێرن و سەرچاوەی داهاتی ئەم دوو گەنجە بێبەری لە خوێندن کراوی بەهاییە تەنیا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە کە سەبارەت بە بوارەکانی گەشتیاری، موزیک و ئەنیمەیشێنە و بەپێی هەڵسەنگاندنەکان بایەخی ئەم لاپەڕە مەجازییانە پتر لە یەک میلیارد تمەنە.

دەکوترێ کە پاش دەستبەسەریان هەر سێ لاپەڕەی ئینستاگرامیەکەیان لە دەستپێڕاگەیشتنی خۆیان لابران و پەسۆڕدەکەیشی لەبەر دەستی هێزە ئیتلاعاتییەکانە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە کوردە بەهاییە پاش دوو حەوتوو مانەوە لە ژووری تاکەکەسی بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *