کۆڵبەرێک لە خاڵەسنوورییەکانی پاوە بریندار کرا

ک.م.م.ک:
بەگوێرەی زانییارییەکان، لەم ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی بێهروز مورادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری پاوە بە خەستی بریندار کرا.

شایانی باسە کە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەختە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە پشتی دا بریندار کراوە و بەو هۆیەوە دڵ و سییکانی زیان بەرکەوتووە.

جێگای باسە کە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە کرماشان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *