ڕێگەوبانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرفەتی قەرەبووی هەڵە لە شۆفێر وردەگرنەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەرچی ئەم دەیە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەدەیەی ئەمن کردنی ڕێگەکانی ناودێر کردووە و وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان ئەرکدار کراون بە لێکۆڵینەوەی وردبینانەی هۆکاری پێک دادانەکانی ڕێگەوبان، لێکۆڵینەوەی ڕادەی کاریگەری شۆفیرەکان، ڕێگەکان و کەرەستەی هاتوچۆو وڕاگواستن کردووە.

لەم پێوەندییەدا هیچ چەشنە هەوڵێک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان نەهاتوەتە ئاراوە وپێکدادانەکانی ڕێگەوبان بەردەوام دوهەمین هۆکاری مردن وکوژرانی گەلی کوردە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکانی پزیشکی یاسایی سنە لە ٦مانگی یەکەمی ئەوساڵ ۲۰٥کەس بەهۆی کارەساتی پێک دادان لەسنە گیانیان لەدەست داوە،

لەهەموو ئەوانەی لە٦مانگی یەکەمی ئەوساڵ گیانیان لەدەست داوە ۲۹ یان ناوشار، ۱٦۰ یان دەرەوەی شار و ۱٦یشیان لەڕێگەوبانی گوندەکان هاتوونەتە ئاراوە.

نەبوونی ڕێگەوبانی ستاندارد ونەبوونی گەورەڕێ وئازادەڕێ و ڕێگەی قەرەباڵغ وپڕهاتوچۆ، هەڵەی ئاشکراو وبەئەنقەس لە گەڵاڵە وداڕشتنی ڕێگەکانی کوێستانی ونێو دارستانەکان، کەمتەرخەمی وبایەخ نەدانی پاراستنی ڕێگەکان وفێرکاری ناستانداری شۆفیری لەگرنگترین هۆکارەکانی پێکدادان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەگەرچی پشکی هۆکاری مرۆییش له کارەساتی شۆفیریدا لەسەرەوەیە بەڵام ڕێگە ناستانداردەکانیش دەرفەتی قەرەبووی هەڵە لەشۆفیرەکان وەردەگرنەوە بەڵام سزای هەڵەیەکی شۆفیری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان نادەبوو مردن بێت، ڕێگەکان گەرستاندارد بونایە دەرفەتی قەرەبوو کردنەوەی هەڵەیان بەشۆفیر دەبەخشی.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان