هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، بەختیار ساسانی هاوڵاتی ٤٢ساڵ تەمەنی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *