مێرمنداڵێکی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، مێرمنداڵێک بەناونیشانی پوویا خزری خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی گەڕەکی پشت تەپ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کە هێرشیان کردەسەر ماڵی باوکی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی سامناکی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *