لێپرسینەوە، گوشار و ئەشکنجەی بەندکراوی سیاسی کورد/کەماڵ حەسەن ڕەمەزان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٦ی بە فرانبار ساڵی ۱۳۹٥ هەتاوی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ، زیندانی سیاسی کورد لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بانگێشت دەکرێت و پێ ڕادەگەیەنن کە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ناوەندێکی ئەمنی دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە لە حەوتووی ڕابردوودا جارێکی دیکە ڕەوانەی ژوورە تاکە کەسیەکانی ئیتلاعەت دەکرێت و دەکەوێتە ژێر گوشار و لێپرسینەوە . دەگوتریەت؛ کە ئەم چەشنە گووشار و لێپرسینەوە بۆ درووس کردنی دۆسییەی نوێیە؛ و لە ساڵی ڕابردوەوە تا ئێستا ئەم بندکراوە سیاسیە کوردە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعەت و ئیتلاعەتی سپا زەخت و گوشار و لێپرسینەوە لە سەری بەردەوام بوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەی ؛ کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ۳۱ ساڵە و شارۆمەندی کورد خەڵکی شاری ” سەرێکانی ” لە ڕۆژئاوای کوردستان لە پوشپەڕی ساڵی ۹۳ هاوڕێ لە گەڵ دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ لە نێزیکی شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر دەکرێت و ڕەوانەی ژوورە ئەمنیەکانی سپا دەکرێت ؛ و پاش ماوەیەک ڕاگرتن لە ژوورە تاکە کەسیەکاندا ، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان بە ۱۰ ساڵ و ۱ ڕۆژ زیندان لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ سزا دەدرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان