ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، ئاوا گراوەند خوشکی ئارمیتا گراوەند سەردانی نەخۆشخانەی فەجری لە تاران کردووە و خوازیاری چاوپێکەوتنی ناوبراو بووە کە ڕووبەڕوو ڕێگری هێزە ئەمنییەکان لەبەردەم بەشی خەواندنی ئارمیتا دەبێتەوە و نەیتوانیوە چاوی بە خوشکەکەی بکەوێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران کە لە نەخۆشخانەی شوێنی خەواندنی ئارمیتا جێگیر کراون ڕایانگەیاندووە کە ژووری ئارمیتا گۆڕدراوە بەڵام کاتێک ڕووبەڕووی جەختی ئاوا گراوەند دەبنەوە لەڕێی بەکارهێنانی سپرای بیبار ڕێگری دەکەن لە چوونی بۆ چوونی ئاوا کە چاوی بە خوشکەکەی بکەوێت کە لە کۆمادایە.
شیاوی باسە کە، ئارمیتا گراوەند لە ڕۆژی ٩ی ڕەزبەر لە وێستگەی میترۆی ناسراو بە شۆهەدا لە تاران بەبۆنەی لێدانی هێزەکانی باڵاپۆشی زۆرەملێی ڕێژیمی ئێران، خەساری بەردەکەوێ و پاشان لەهۆش دەچێ و دەچێتە کۆما ــ وە و بۆ نەخۆشخانەی فەجر ــزانکۆی زانستی پزیشکی ئەرتەش ــ دەگوازرێتەوە و دەکەوێتە ژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەوە بە چەشنێکە تەنانەت دایک و باوک و دیکەی ئەندامانی بنەماڵەکەی ناتوانن چاویان پێبکەوێت.
ق.ش


