ک.م.م.ک:
یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بەندکراو بە ناوەکانی “ئاکام خزرزادە” و “عوسمان دلسۆز ” بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران.
ئاکام خزرزادە، ٢٦ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی “کانی بداغ “و عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ کوڕی ڕەسوول خەڵکی گوندی “زێوکە ” سەر بە شاری پیرانشار.
شیاوی باسە کە، ئەو دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە هەریەک بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارو پێنسەد ملیون تەمەن بە شێوەی کاتی تا کاتی تەواو بوونی دوایین قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کران.
پێویستی وەبیرهێنانەوەیە کە، شەممە ١٩ی خەرمانان، ئاکام خزرزادە و عوسمان دڵسۆز پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە کران و ماوەی دەستبەسەر بوونیان لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێ بەش بوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە، سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر بۆ لێپێچینەوە رەوانەی یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەمنیەتیی ئێران لە شاری ورمێ کرا بوون. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕوون نەکراوە تەوە.
ع. ر


