ک.م.م.ک:
یەکشەشەممە ۱٦ی رەزبەری کوردی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی حەسەن مەردانی ٦٥ ساڵە و لۆقمان پیشیار ٥٨ ساڵان، هەر یەکەیان بە دابینکردنی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەم شارە ئازاد کران.
شایانی باسە کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ۱۹ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەبێ حوکمی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوون.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراوەکان لە ڕێکەوتی ۱۲ی ئەم مانگە، پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی حکوومەت لە بۆکان ڕاگوازرابوون.
ع. س