هاووڵاتییەک لە بۆکان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێ هەواڵەکان، لە ڕێکەوتی ۲۳ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ئاسۆ کەریمی ۳٨ ساڵە و 

خەڵکی بۆکان لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە  دەستبەسەر و گواستویانە بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە شاری ورمێ.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی دادەوەری دەستبەسەر کراوە و پێشتریش میژینەی دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە لایان هێزەئەمنییەتییەکانەوە هەیە.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *