کۆڵبەرێک لە بانە بریندار کرا

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ۱۳ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی سەفەر رۆستەمی خەڵکی سەرپێل زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ لە بانە بریندار کرا.

شایانی باسە کە،‌‌ هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەختە، بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لەو ڕووداوەدا ناوبراو لە پشتی دا بریندار بووە.


جیگایئامەژەیە، تا ئێستا لەسەر دۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبرە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *