ک.م.م.ک:
شەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، پاراستنی زانستگەی عەلامە تەباتەبایی و سەرۆکی زانستگەی ئەدەبی ئەم زانستگەیە ڕێگریان کرد لە چوونی خوێندکارێکی بەلووچ و خوێندکارێکی کورد بە جلی بەلووچی و جلی کوردییەوە بۆ زانستگە.
محەممەد کەریمیان، خوێندکاری زانستگەی عەلامە تەباتەبایی وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە لاپەڕەی ئیکسی خۆی ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی زانکۆ و پاراستن مۆڵەتی چوونی خۆی و خوێندکارێکی کوردیان بۆ زانستگە نەداوە و هۆکارەکەیشی بۆ تێکدان و ئاڵۆزاندنی بیری خوێندکاران گەڕاندۆتەوە.
ق.ش