ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری KMMK، پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، شەهین ئەحمەدی دایکی ئارمیتا گراوەند کچێکی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی کرماشان کەبەهۆی ئەشکەنجە و لێدانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران چووەتە کۆماوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هەواڵی دەستبەسەری شەهین ئەحمەدی لە نێوەڕۆی ڕێکەوتی ناولێبراو لەلایەن خەڵکی گراوەند بۆ ناوەندی هەواڵگری KMMK، نێردراو و لە هۆکارەکانی ئەم دەستبەسەریە ترسی سەرکوتگەرانی ڕێژیمی ئێران لەمەڕ ئەگەری گیانلەدەستدانی ئارمیتا و ئاشکراکردنی دایکیەوە ڕاگەیەندراوە.
دایک و باوکی ئارمیتا لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئەم ڕووداوەوە لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکاندا بوون و چەندد جار ناچار بەدانپێدانانی زۆرەملێ کراون و ئەو هاوڕێیانەی ئارمیتا کە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون بەتوندی لە بایکۆتی ڕاگەیاندنی ڕاستییەکاندان.
شیاوی باسە کە، ئارمیتا گراوەند کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی ٩ی ڕەزبەر لە وێستگەی مێترۆی ناسراو بە شوهەدا لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوو بەبۆنەی نەبوونی باڵاپۆشی زۆرەملێ، کەوتۆتەبەر لێدان و دواتر هەر لەو شوێنە لە هۆش دەچێ، بۆ نەخۆشخانەی فەجر ڕادەگوازرێ و چووەتە حاڵەتی کۆما ــ وە.
شیاوی باسە کە، شوێنی خەواندنی ئارمیتا گراوەند و شوێنی ژیانی دایک و باوکیشی لەژێر چاوەدێری زەقی هێزە ئەمنییەکاندایە کە دایکی، شەهین ئەحمەدی ئەوڕۆ پێنجشەممە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێنراوە.
هەواڵنێرەکەمان لەدرێژەدا کوتی: چارەنووسی ئارمیتا تەمومژاویە مۆڵەت بە هیچ کەسێک نادرێ هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی هەنووکەیی ناوبراو بزانێت.
ق.ش