دەستبەسەرکردنی کیانوش چراغی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری دێهلۆران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ بە ناوی کیانوش چراغی خەڵکی شاری دێهلۆران، دیسانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵی تایبەتی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە بگوترێ، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی بڕیاری دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەریان کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چوارشەممەی پێشوو ٥ی ڕەزبەری-ش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کراوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی بەندکران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *