سەکینە پەروانە زیندانی سیاسیی کورد ٧ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەکینە پەروانە زیندانی سیاسیی کوردی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی مەشهەد لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لەوشارەوە بەبۆنەی تۆمەتگەلی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات، گردبوونەوە و هاریکاری و سووکایەتی دژی خامنەیی، سەرجەم بە ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئەم زیندانییە سیاسییە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی مەشهەد بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلاب لەو شارە ڕاگوازرا و حوکمی دەرچووی پێڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *