ک.م.م.ک
بەپێ هەواڵەکان،کامران ساختمانگەر، چالاکوانی کرێکاری و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە سنە، بە سزای قەرەبووکرنەوەی پارەی نەختی سزادرا.
بەپێی ئەو بڕیارەی کە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری سنه دەرچووە و پێی ڕاگەیەنراو، ناوبراو بە تۆمەتی “پروپاگاندە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەڤپەیڤین لەگەڵ کاناڵە تلویزیۆنییەکان” بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و سزای نەختی مەحکووم کراوە.
دادگا بە پشتبەستن بە بەڵگەی پزیشکیی ئەم هاووڵاتییە لە دۆسیەی پێشوودا، ٣ مانگ زیندانی تەعزیری بۆ سزای نەختی گۆڕێوە و بە کۆی گشتی بە ٣٤ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کراوە.
و ئەم بریارە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەکرێ لە دانشتنەکانی دادگا دا پێداچوونەوەی پێدا بکرێت.
پێشتریش ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی پرۆپاگاندا و ئەندامبوون لە یەکێک لە پارتە کوردییەکان، چەندین مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.
ع. س


