دیوانده‌ره؛ خوسرەو فەتحی به دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، دووشەممە ١٠ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، خوسرۆ فەتحی کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی”، بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری دیواندەرە دوای دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

پێویستە بگوترێ کە خوسرەو فەتحی ڕۆژی ٢٤ی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەم ڕێکخراوە ئەمنیەتییە لە شاری سنە ڕاگوێزرا بوو.

ئەم هاووڵاتییە یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری دوای تەواوبوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەمنیەوە بۆ بەندیخانەی دیواندەرە گوازرایەوە.

پێویستە لەبیرمان بێت کە باوکی ئەم هاووڵاتییە، حەبیبوڵڵا فەتحی، تەمەن ٦٢ ساڵ، لە ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە شاری دیواندەرە به تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە نیزامی-ئەمنیەکانی ئێرانەوە شەهید کرا بوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *