ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرزاد شیری خەڵکی دیواندەرە بۆجاری دووهەم لەماوەی مانگێکدا لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی مانگی ڕابردوو دەستبەسەر و پاش حەوتوویەک بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو. هێزە ئەمنییەکان هەر دووجارەکە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیان دابوویە دەستبەسەری ناوبراو.
تاکاتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش