ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیندانی سیاسیی کورد تەوحید دەروێش بەندکراو لە زیندانی ئێران لە تەورێز لەدژی بەردەوامی ناڕوونبوونی چارەنووسی خۆی دەستیدایە خۆکوژی.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسییە لە هەوڵی خۆکوژییەکەیدا لەڕێی چەقۆیەکەوە بەشێک لە ملی بڕیوە و پاش ڕاگواستنی بۆ بەشی پزیشکی زیندان و برینپێچکردنی گەڕێنرایەوە بۆناو بەند.
شیاوی بادە، تەوحید دەروێش لە ڕەزبەری ساڵی پار لەڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەشاری تەورێز دەستبەسەرکراوە.
دانیشتنی دادگایی کردنی ئەم هاوڵاتییە لە ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە تەورێز بەتۆمەتی محاربە بەڕێوە چووە، بەڵام تا ئێستە حوکمێک ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش