سەردەشت؛ کوشتنی ژنێکی ١٧ ساڵ تەمەن لەلایەن زڕبرا و هاوژینەکەیەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ قوربانی بە منداڵی بەشوودان بەناونیشانی فاتمە محەممەدپەناهی خەڵکی گوندی مارەغان سەربە شاری سەردەشت لەلایەن هاوژینەکەی شەهاب و دوو زڕبرای بەناوەکانی بێهزاد و عەلی بە چەکی گەرم کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، فاتمە نێزیک بە مانگێک پێش بەبۆنەی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی گەڕابوویەوە بۆ ماڵی باوانی و دایکی هەوڵی دابوو ڕێگری لە کوشتنی کچەکەی بکات بەڵام بکوژەکان پاڵیان پێوەنابوو و لە ناوماڵدا تەقەیان لەو منداڵە کردبوو.

فاتمە پاش بەرکەوتنی فیشەک بریندار دەبێ و هەوڵ دەدات ڕابکاتە دەرەوە، بەڵام سەرلەنوێ فیشەکیان پێوەنابوو و بەخێرایی گیانی لەدەست دەدات.

شیاوی باسە، فاتمە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە زۆرەملێ دەبێتە هاوژینی( شەهاب)ی ئامۆزای خۆی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *