ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی گێڵانی غەرب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی گێڵانی غەرب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ۲٦خەرمانانی ۹٥ی هەتاوی ئاگرێکی بەرفەراوان دارستان و لەوەڕگەکانی گێڵانی غەربی گرتوەتەوە.
لەم بارەیەوە ژینگەپارێزان و هێزەکانی خەڵک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە گەیشتنە ئەو دەڤەرە.
بە هۆی بەرفەراوانی ئاگرەکەوە ،ژینگە پارێزان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە داوا دەکەن کە چالاکان و خەڵکانی زیاتر بچن بە هانایانەوە.

جێی ئاماژەیە کە ساڵانە بڕێکی زۆری دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا دەسووتێنن و ئەوە خەسارێکی گەورەی لە ژینگەی کوردستان دەوا و دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەری ئەو بابەتە هەستیارە هەڵنەگرتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان