ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پاش تێپەڕینی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری مینا جەمشیدی هاوڵاتی خەڵکی سەقز بەردەوام بە شێوەی هەڵپەسێردراو لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕاگیراوە.
شیاوی باسە کە مینا جەمشیدی لەکە ٢٢ی خەرمانانی ئەمساڵەوە، لەلایەن هێزر ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەر و پاش دوو ڕۆژ بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە سنە ڕاگوازراوە.
جێی سەرنجە کەتاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە ناڕوون ماوەتەوە.
ق.ش