ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەید بەهادین حسەینی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران توندئاژۆیانە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەم هاوڵاتییە ناڕوونە.
ق.ش