ڕفاندنی دوو چالاکوانی مەدەنی ناسراو لە سنە

ک.م.م.ک:
دووشەممە ۳ی رەزبەری ۲۷۲۳ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی کەیوان کەمانگەرنەسەب و موختارر زارعی، لە چالاکوانانی مەدەنی دانشتووی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *