دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە خوڕەماوا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هاوڵاتییەکی خەڵکی خوڕەماوا بەناونیشانی ئەحمەد عەلیخانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان)فەزای مەجازیی.

شیاوی باسە، ناوبراو لە چالاکانی ژینگەپارێز و یەکێک لە بریندارانی شەڕی ئێران ــ عێراق ــە.

تاکاتت ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *