دووهاوڵاتی ژن لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی ئیران لە قوروە دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:

بە پێی راپورتەکان، دوو هاوڵاتی بەناوگەلی نەرگس سولەیمانی و فریشتە فەدایی فەر، خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژێمی ئیران، دەستبەسەرو راگوێزی شوێنێکی نادیار کران.

بە پێی زانییارییەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نواندنی ئیزنی دادوەر بووە.

جێگای ئاماژەیە کە، نەرگس سولەیمانی پێشتر، جارێکی دیکە لە رەوتی ناڕەزایەتییە گشتگیرەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوە ئەم هەواڵە، لە مەڕ چاەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *